|
| كلمة الادارة | |
| آخر المواضيع | |
|
|||||||
الإهداءات |
|
|
أدوات الموضوع | انواع عرض الموضوع |
|
|
#1 |
![]() |
چـه‌نـد قـسـهیهكی خـۆش و نه‌سته‌ق لـه‌سـه‌ر ژنـان و پـیـاوان ...
ئیمامی عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیب ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی دونیا بده‌نه پیاوێك ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت, ئه‌وا پیاوه‌كه حه‌زی بۆ ئه‌و ته‌نها دانه‌یه‌ش ده‌چێت, ئه‌وه سیفاتی پیاوانه !!. كاتێك كه‌ئافره‌ت پیاوه‌كه‌ی خۆی به- بێ زه‌وقی – تۆمه‌تبار ده‌كات, ئه‌وه‌ی له‌بیر نیه كه‌هه‌ڵبژاردن و خواستنی خۆیشی هه‌ر زاده‌ی ئه‌و بێ زهوقـیهیهتی !! , ئه‌وه‌ش سیفاتی ئافره‌تانه . ئافره‌تان قه‌ت ئه‌و پیاوه له‌یاد ناكه‌ن كه‌ڕۆژێك له‌ڕۆژان هاتووه‌ته خوازبێنیی, به‌ڵام پیاوان قـه‌ت ئه‌و ئافره‌ته له‌یاد ناكـه‌ن كه‌ڕۆژێك له‌ڕۆژان خوازبێـنیهكهی ڕهفـز كردووه, ئه‌وه‌ش چاره‌نوسه !!. كاتێك پیاوێك بیر له‌ئافره‌تێك ده‌كاته‌وه, هه‌وڵده‌دات به‌ڕووتی و بێ به‌رگی بیهێنێـته پێش چاوی, به‌ڵام كاتێك كه‌ئافره‌تێك بیر له‌پیاوێك ده‌كاته‌وه ئه‌وا هه‌وڵده‌دات لهجوانتـرین شكڵ و شێوه و به‌رگدا بیهێنێته پێش چاوی, ئه‌وه‌ش سیفاتی مرۆڤه‌كانه . پیاوێكی ناودار ووتی : هه‌میشه خێزانه‌كه‌م داوای ماسیی تازه‌م لێده‌كات و قه‌ت ماسیی به‌ستووی ناو موجه‌میده قه‌بوڵ ناكات, كاتێكیش بۆی ده‌كڕم جـوان جوان پاكی ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته ناو فرێزه‌ر و موجهمیدهكهی ماڵه‌وه و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆمان دێنێته پێش و ده‌رخواردمان ده‌دات و هه‌موو جارێكیش فه‌رمووی خواردنی ئه‌و ماسـیه تازه‌یه‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ بفه‌رموون ماسیی تازه بخۆن !! ئه‌وه‌ش بۆ خۆی حیكمه‌تێكه !! . كه‌سێك پرسیارێكی لهشێخێكی به‌ته‌مه‌ن كرد و ووتی : قوربان خێره جه‌نابت تائێستا خێزانت نه‌هێناوه ؟ ووتی : به‌درێژایی ماوه‌ی چـل ساڵی ته‌مـه‌نم به‌دوای خێزانێكی باش‌دا گـه‌ڕام تادۆزیمهوه, ئه‌ویش ووتی : ئه‌ی بۆچی نهتهێـنا؟ ووتی : ئاخر بینـیم كه‌ئه‌ویش ده‌مێـكه عه‌وداڵی گه‌ڕانه به‌دوای پیاوێكی باش‌دا و هێشتا ده‌ستی نه‌كه‌وتووه, ئه‌وه‌ش قیسمه‌ت و نسیبه !! . ئافره‌تێكی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسك و جـوان داوای زه‌واجی لهزانایهكی شوێنه‌وارناسیی ڕه‌ش پێستی ئه‌فریقی كرد تامنداڵێكیان ببێت كهلهجـوانی و سپێتیدا وه‌ك دایكی بێت و لهزیرهكی و داناییدا وه‌ك باوكی وه‌ها بێت و ببێته كه‌سێكی ناسراو و مه‌زنی سه‌رده‌مه‌كه‌ی, ئه‌ویش داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی كهنهوهكا منداڵێكیان ببێت لهزیـرهكیدا وه‌ك دایكی وه‌ها بێت و لهجوانیشدا وه‌ك باوكی بێت و ببێته گاڵـتهچی و مهخـسهرهی سه‌رده‌مه‌كه‌ی و خه‌ڵكی گاڵته‌ی پێبكه‌ن !! ئه‌وه‌ش عاقڵی و بیركردنه‌وه‌ی دروسته . ده‌ڵێن زه‌واج وه‌ك ده‌ریایه‌ك وه‌هایه, ئه‌وه‌ی كهلهناویدایه خوا خوایه‌تی بێته ده‌ره‌وه و ڕزگاری ببێت, ئه‌وه‌ش كهلهدهرهوهیه له‌هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌دایه كه‌بێته نێو ده‌ریاكه‌وه, چونكه نازانێ له‌وێ چ باسه !! . یاخـوا ئه‌وه‌ی كهچووهته ناو ده‌ریاكه‌وه له‌هه‌ردوو ڕه‌گـه‌ز بحه‌سێته‌وه و هه‌میشه دڵ خـۆش و ئاسووده و بهخـتهوهربن و ئه‌وه‌ش كههێـشتا نهچـووهته ناویه‌وه بهبهخـتی بـاش بـێـت . هه‌لاتنی گه‌وره |
♥ ___ ♥ ___ ♥
♥ ___ ♥ ___ ♥
|
|
|
#2 |
![]() |
ده‌ست خۆش ریکان.
|
|
|
|
#3 |
![]() |
|
♥ ___ ♥ ___ ♥
♥ ___ ♥ ___ ♥
|
|
|
#4 |
![]() |
[IMG][عزيزى الزائر لايمكنك مشاهده الروابط الا بعد التسجيلللتسجيل اضغط هنا][/IMG]
|
♥ ___ ♥ ___ ♥
♥ ___ ♥ ___ ♥
|
| مواقع النشر (المفضلة) |
| الذين يشاهدون محتوى الموضوع الآن : 1 ( الأعضاء 0 والزوار 1) | |
| أدوات الموضوع | |
| انواع عرض الموضوع | |
|
|
المواضيع المتشابهه
|
||||
| الموضوع | كاتب الموضوع | المنتدى | مشاركات | آخر مشاركة |
| المؤرخ زبير بلال اسماعيل | هولير | قسم شخصيات كورديه لا تنسى | 4 | 07-23-11 08:19 AM |
| بيان من حركة ثوار التحرير – التأميم (بدون تعليق) | صبية كوردستان | قسم أخبار إقليم كوردستان | 2 | 03-17-11 02:43 PM |
| اعمل ما شئت كما تدين تدان | هولير | القسم الاسلامي العام | 2 | 02-11-11 01:36 AM |
| توضيح من حكومة إقليم كوردستان حول بيان حركة التغيير | الكوردستانى | قسم أخبار إقليم كوردستان | 1 | 01-31-11 04:44 PM |
هذا الموقع يستعمل منتجات MARCO1